Advertisements

Ahmad Mohamed - Wnbun - ون بوون

  • Artist: Ahmad Mohamed ( ئه‌حمه‌د محمد)
  • Featuring artist: Bast Hama Xarib - باست حه‌مه‌ غه‌ريب
  • Album: Befri Derya - به‌فرى ده‌ريا
Kurdish (Sorani)
A A

Wnbun - ون بوون

ون بوون
 
کوا شەپۆلى عەشقى دەریات تەوژمى بۆ جەستەم ئەبرد
کوا ئەو خەمەى بۆ من ئەخوراو لە سینەتا کڵپەى ئەکرد
ئاخۆ ئێستا هەنگاوەکەت بەرەو کام حەز ڕێگا ئەبڕێ
لە دەریاچەى پڕ ئەوینت ڕوخسارى من نوقوم ئەکرێ
من لە قاپى دڵى تۆم دا هەتا ترپەى هەناوت بم
تا لەدنیاى خۆشەویستى دوا نیگارى بەر چاوت بم
ئێستاش تاسەى دووریت بکەم بۆنى یادت شەپۆل دێنێ
گڕى عەشقت لە هەناوما ئاگردانێک ئەخوڵقێنێ
گوڵم مەڕۆ یادەکانم شەپۆلیان بۆ تۆ هێناوە
یادگارێکى پڕ تەمەنم لەسەر ڕێتا بەجێ ماوە
ئاخۆ ئێستا سیماى عەشقت بۆ تاسەى کێ ئەڕازێنى
بەفرى نیگات بەهێمنى بۆ شێوەى کێ ئەبارێنى
 
Submitted by omedkhalidaliomedkhalidali on Wed, 12/06/2019 - 10:27

 

Advertisements
Video
Comments