Advertisements

Ahmad Mohamed - Dllnaway - دڵ نەوایی

  • Artist: Ahmad Mohamed ( ئه‌حمه‌د محمد)
  • Featuring artist: Bast Hama Xarib - باست حه‌مه‌ غه‌ريب
  • Album: Befri Derya - به‌فرى ده‌ريا
Kurdish (Sorani)
A A

Dllnaway - دڵ نەوایی

دڵنەوایى
 
کـە ئێـواران تەنیا ئەبم خـەیـاڵى تۆ ئەمبـاتەوە
دەنگى سۆز و پڕ ئاوازت لە ناخما دەنگ ئەداتەوە
وەکو دەریا شەپۆل شەپۆل تاڤگەى جەستەم بۆ لاى تۆ دێ
بەڵام چـیبکەم هـەنگاو دژى حـەز و هـیوام ڕێگا ئەبڕێ
گەرچى بەرەو گۆشەى تار و ناهەموارى ئەڕۆمەوە
بەڵام دڵ و سەرنج ئەڕۆن لەگەڵ خۆمیان نابەمەوە
ئەڵێن چاو سرکە ناگیرێ بەڵام ئەشکم دەستەمۆیە
پێ هەنگاوم بەرەو ماڵە و کزەى دڵم بۆ لاى تۆیە
ئـەم ئێـوارە پەشـیمانە مـاڵئـاوایى ئەکـاتەوە
تا سپێدەى ڕون دێتەوە خەمێکى تر دەخاتەوە
لەژێر چەترى ئەم شەوگارە خەم ئەنۆشم بەئەسپایى
بێ جگە لەتۆ کەس شک نابەم بمداتەوە دڵنەوایى
 
Submitted by omedkhalidaliomedkhalidali on Wed, 12/06/2019 - 10:38

 

Advertisements
Video
Comments