Advertisements

Ahmad Mohamed - Chawarwani - چاوەڕوانی

  • Artist: Ahmad Mohamed ( ئه‌حمه‌د محمد)
  • Featuring artist: Bast Hama Xarib - باست حه‌مه‌ غه‌ريب
  • Album: Befri Derya - به‌فرى ده‌ريا
Kurdish (Sorani)
A A

Chawarwani - چاوەڕوانی

چاوەڕوانى
 
بۆ نەهاتى خۆ من عومرى چاوەڕوانیم هەر بۆتۆیە
بێ تۆ دڵم ئۆقرە ناگرێ و مناڵێکى سەرەڕۆیە
وام ئەزانى کە ئەمڕۆ دێى ئەم حەزەمان تێکەڵ ئەکەین
ناسۆرى ئەم ماوەیەشمان بەدیدارێک لەناو ئەبەین
تاریک داهات منیش ئێستا بۆ یادێکت پەنا ئەبەم
لە گەرووما پیاڵەى خەمم بە هەنسکێک لەدڵ ئەدەم
هەر ئەڕۆم و ئەم مەغریبە لە تۆ دوورم ئەخاتەوە
هەستم کۆترێکى نازدارە لە شەقەى باڵ ئەداتەوە
هانا بەرم بۆ هەر گوڵێک یادێکى تۆ نیگابانە
پەنجەش بەرم بۆ هەر شیعرێ ئاودامانى خەم و ژانە
وشەکانیش بە بێدەنگى بۆ مەبەستم دێنە خوارێ
لە گەرووما قەتیسماون تەنیا بۆ تۆ دێنە زارێ
ئێستا ئەسرین ئەبارێنم دڵى ماتم لە تۆ زیزە
بەهارێکى بێ نێرگز و زریانێکى دەم پایزە
هەرچەن سۆراغى تۆ ئەکەم من دڵنیام بێ سەمەرە
ڕوو ئەکەمە هەر جێگەیەک بۆ ئەم دڵە هەر کەسەرە
 
Submitted by omedkhalidaliomedkhalidali on Wed, 12/06/2019 - 10:22

 

Advertisements
Video
Comments