Advertisements

Ahmad Mohamed - Birawari - بیرەوەری

  • Artist: Ahmad Mohamed ( ئه‌حمه‌د محمد)
  • Featuring artist: Bast Hama Xarib - باست حه‌مه‌ غه‌ريب
  • Album: Befri Derya - به‌فرى ده‌ريا
Kurdish (Sorani)
A A

Birawari - بیرەوەری

بیرەوەرى
 
ئەگەر هات و بیرت کردم تامەزرۆ بووى کە بمبینى
کە لێت دوور بووم نەکەى بچى دڕکى ئازار بچەقێنى
بڕۆ لـەگەڵ یادەکـانما دابنیشـە تـا دێمە لات
یادگاریمان لەبن نایە بەشى هەتا مردن ئەکات
لە ژێر سایەى پەڵە هەورێ سۆماى چاومان بەیەک بەخشى
لـە کـاتێکى نـادیـارا بـادەى عەشـقى یەکـمان نۆشـى
حەزم نەکرد دواهەڵبەست و گۆرانى من خەماوى بێ
خەتى نوێژگەى ناوچەوانم نوسراوێکى تەماوى بێ
لە دوورى تۆ وەک ئاگرى بەر ڕەشـەبا بێ ئارامم
لە لاى خەڵکیش وائەزانن من هەمیشە بێ کەلامم
بێ هوودەیە ئەزیزەکەم هەرچەن ئەکەم ناگەم بەتۆ
بەسووتانى مۆمى عومرم واتەمەنیش ڕۆى بەفیڕۆ
 
Submitted by omedkhalidaliomedkhalidali on Wed, 12/06/2019 - 10:33

 

Advertisements
Video
Comments