Advertisements

Ahmad Mohamed - Ashk - ئەشك

  • Artist: Ahmad Mohamed ( ئه‌حمه‌د محمد)
  • Featuring artist: Bast Hama Xarib - باست حه‌مه‌ غه‌ريب
  • Album: Befri Derya - به‌فرى ده‌ريا
Kurdish (Sorani)
A A

Ashk - ئەشك

ئەشک
 
ئەى تەنیایى چەن شـیرینى بۆ تاڵى و سـەختى ژیانم
گەر تۆم هەبێ کەسم ناوێ تۆى دڵسۆزى خەم و ژانم
وا بێکەس و بێ میوانم دایمە دەرگام داخراوە
نوسراوى ناو لەپى دەستم تەعبیرێکى ئاڵۆزاوە
هەور بەسەر سەرما ئەگرى و نم نم ئەشکم بۆ ئەڕێژێ
پایز لە سـێبەرى خۆیا جەسـتەى گەڵام بۆ ئەنێژێ
هاوسەفەرم سایەى خۆمە کە خۆر نەبێ ئەویش نایە
جار بە جارێ دڵخۆش ئەبم کە ئەبینم هاوڕێم (با)یە
کە ئاشناى تەنیایى بوم قەدرى نەبوو لام یەکەمجار
هەتا ڕۆژێ زۆر خەمبار بووم لەگەڵ ئەوا چوومە کەنار
ئەوسـا زانیم کە تەنیـایى دانیشـگایە بۆ دەروونم
بەڕابردووى خۆما ئەچم دەرسى تازەى تیا ئەخوێنم
 
Submitted by omedkhalidaliomedkhalidali on Wed, 12/06/2019 - 10:41

 

Advertisements
Video
Comments